بۆچوونی هاونیشتمانیانی باشووری کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنەکان

0

رووداو- هەولێر

یەکێتی و پارتی بۆ دووەم جار و لە ماوەیەکی کەمدا لە پیرمام کۆبوونەوە، کۆبوونەوەی دووەمیان بە کۆمەڵێک پرۆژە و بڕیارەوە کۆتاییهات و ئەوەش هیوایەکی لای هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.

پاش کۆبوونەوەکە یەکێتی و پارتی بەیانێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە پێکەوە دەڵێن، بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی، پاڵپشت و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبین.

هاونیشتمانییەک پێیوایە: "پێشتر کە حکومەت یەکێتی و پارتی بوون دۆخەکە باشتر بوو، بەڵام ئێستا کە هەموو لایەنەکان هاتوون و هەرکەس بە جۆرێک بیر دەکاتەوە دۆخەکە تێکچووە".

يمكنك قراءة الخبر في المصدر من هنا :Rudaw رووداو