لە كەركووك كچێك "بەهۆی هەڵەی پزیشكی" چاوێكی لەدەستداوە

0

رووداو - كەركووك

لە كەركووك كچێك، بەگوتەی باوكی بەهۆی "هەڵەی پزیشكی" چاوێكی لەدەستداوە، بەڵام نەخۆشخانەكە رەتیدەكاتەوە و دەڵێت، باوكی كەمتەرخەم بووە لە پێدانی چارەسەرە پزیشكییەكانی.

دوو ساڵ پێش ئێستا، خێزانێكی كەركووك بۆ كێشەی "ئاوی سپی" چاوی كچەكەیان دەچنە نەخۆشخانەی ئازادی و نۆرینگەی پزیشكێك، بەڵام ئەنجامی ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ كچەكەیان ئەنجامدەدرێت، لەدەستدانی چاویەتی.

باوكی خۆشبینی تەمەن 14 ساڵ دەڵێت، دوای ئەو هەڵانەی ئەنجامیداوە، پزیشكەكە رێگەشی نەداوە زوو بیباتە دەرەوەی وڵات و دەڵێت "كە بردمە هیندستان، پزیشكەكان گوتیان، ئەگەر زووتر سەردانتان بكردایە، چارەسەر دەكرا".

شێرزادی باوكی خۆشبین دوو سكاڵای لەسەر نەخۆشخانەی ئازادی و پزیشكەكە تۆماركردوون، بەڵام تاوەكو ئێستا دۆسیەكەی یەكلایی نەبووەتەوە.

بەپێی ئەنجامی ئەو لیژنە پزیشكییانەی نەخۆشخانەكە دروستیكردوون، هەڵەی پزیشكی هۆكاری لەدەستدانی چاوی خۆشبین نەبووە، بەڵكو "باوكی كەمتەرخەم بووە لە پێدانی چارەسەرە پزیشكییەكانی دوای نەشتەرگەری".

خۆشبینی تەمەن 14 ساڵ كچی گەورەی خێزانەكەیەتی، لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی دەخوێنێت و ئێستا خەمی چاوەكەی دیكەیەتی.

داڕشتنەوە: حەكیم داود

سێیەم ماددەی پرۆژه‌ی گەڵاڵەکراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور په‌سندكرا

هێمن عه‌ساف
رووداو - ئه‌نقه‌ره‌ 

خولی یەکەمی دەنگدان لەسەر سێیەم ماددەی گەڵاڵەکراوی پرۆژه‌ یاسای ئاكپارتی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور لە پەرلەمانی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11-01-2017، دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سێیه‌م مادده‌ی گه‌ڵاڵه‌كراوی پرۆژه‌ یاسای ئاكپارتی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌چوو. بەپێی ماددەکە، تەمەنی ئەو پەرلەمانتارەی دەیەوێت خۆی کاندید بکات لە ٢٥ ساڵییەوە بۆ ١٨ ساڵی دادەبەزێت به‌سه‌رجه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كانییه‌وه‌. 

به‌ر له‌وه‌ی دەنگدان لەسەر ماددەکە بکرێت، مشتومڕ لە لایەن پەرلەمانتارانی ئاكپارتی و جه‌هه‌په‌ ھاتە ئاراوە.

سێیەمین ماددەی پێشنیازكراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور لە پەرلەمانی تورکیا، ٣٤١ دەنگی بەڵی و ١٣٩ دەنگی نەخێری پێدرا و په‌سند كرا. 

هه‌ردوو مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م كه‌ تایبه‌ت بوون به‌زیادكردنی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران له‌ 550 بۆ 600 په‌رله‌مانتار و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، به‌هه‌مان شێوه‌ په‌سند كرا. 

يمكنك قراءة الخبر في المصدر من هنا :Rudaw رووداو