یەكەم خێزانی موسڵمان گەڕایەوە شنگال

0

رووداو - شنگال

یەكەم خێزانی موسڵمان گەڕایەوە شنگال و داواش لە خەڵكی ناوچەكە دەكەن، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و جەخت لە پێكەوەژیانیان دەكەنەوە دوای #داعش.

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال، تاوەكو ئێستا 353 خێزان گەڕانەوتەوە ناوچەكانی خۆیان.

كوردانی ئێزدی و خێزانە موسڵمانەكانیش، كە دراوسێی یەكدین، جەخت لە پێكەوەژیان دەكەنەوە و دەڵێن، هەمیشە بەبێ‌ گوێدانە جیاوازی پێكەوە ژیاون.

30 مەزارگەی كوردانی ئێزدی، 11 مزگەوت و یەك كەنیسە لە شنگال هەن، كە بەشێكیان لەلایەن #داعش وێرانكراون.

داڕشتنەوە: حەكیم داود

يمكنك قراءة الخبر في المصدر من هنا :Rudaw رووداو